ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 7 ى 2 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌دیوانى وه‌زاره‌ت لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و مه‌شق پێشوازى له شاندێكى سه‌ربازى ئیتاڵى كرد كه پێكهاتبوون له (عمید ترسانۆ)فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئیتاڵیا له عێراق و عقید (فنتاستیكۆ)فه‌رمانده‌ىKTCC .
ڕایده‌گه‌یه‌نن ، له‌و دیداره‌دا باس له چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى شێوازى مه‌شقى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا بۆ ساڵى 2019 ،له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئیتاڵیا له عێراق ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕى بۆ هاوكاریكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له مه‌شق و راهێنان و به‌ره‌وپێشبردنى توانا سه‌ربازیه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه .
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌و دیداره‌دا فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئیتاڵیا له عێراق چه‌ندین تێبینى و سه‌رنجى گرنگى سه‌باره‌ت به شێوازى مه‌شقى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تى به‌ره‌و پێشبردنیانپێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد و پلانێكىتۆكمه ئاماده‌كرا بۆ ساڵى 2019 .
له كۆتایدا ڕایده‌گه‌یه‌نن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆئۆپه‌راسیۆنه‌كان و مه‌شق ، سوپاسى هێزه‌كانى ئیتاڵیاى كرد كه به‌رده‌وام هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بوونه و ئه‌مهه‌نگاوه‌ى ئه‌وانى به گرنگ باس كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنى شێوازى مه‌شق و راهێنانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
![1](/sites/default/files/inline-images/3FE91017-D257-4B29-9D47-83B59273D25E.jpeg)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.