Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 08:30

به‌ڤیدیۆ.. چرکه‌ساتى ڕووخانى باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌ ئیسته‌نبوڵ ببینه‌

3 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌
چركه‌ساتى ڕووخانى باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ ئیسته‌نبوڵ ببينه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ 6ى شوباتى 2019، باڵه‌خانه‌یه‌كى 8 نهۆمی له‌ شارى ئیستانبوڵى توركیا ڕووخا و به‌هۆى ڕووخانى باڵه‌خانه‌كه‌ش 3 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

عه‌لى یارلیكایا پاریزگارى شارى ئیستابوڵ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى رایگه‌یاند: تیمه‌كانى فریاكه‌وتن له‌ دره‌نگانى شه‌و كار ده‌كه‌ن بۆ ڕزگار كردنى قوربانییه‌كان و تا ئێستا 12 كه‌سیان له‌ ژێر خاشاك و خۆل ده‌رهێناوه‌ و بریندارن و 3 له‌ برینداره‌كانیش له‌ ره‌وشێكى خراپدان. 

رووداوه‌كه‌ له‌ به‌شى ئاسیاى شارى ئیستانبوڵ له‌ ناوچه‌ى ئاركال روویداوه‌ و تا ئێستا نه‌زانراوه‌ چه‌ند كه‌س گیریان خواردووه‌ له‌ نێو پاشماوه‌ى ڕوخانى باڵه‌خانه‌كه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ 43 كه‌س له‌ باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كه‌ ده‌ژیان كه‌ له‌ 8 نهۆم بونیات نراوه‌و له‌ 14 ئه‌پارتمان پێكهاتبوو، تا ئێستا هۆكارى ڕووخانى باڵه‌خانه‌كه‌ نادیاره‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام حكومه‌ت گوتى سێ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه‌ به‌  نایاسایى بنیات نراوه‌. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.