گه‌ردوونناسێكی كوه‌یتی به لێدوانێكی هه‌مووانی تووشی شۆك كاتێك گوتی: هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی له رێكه‌وتی له‌دایك بوون "ساڵی زایینی " هه‌یه و ئێمه ئێستا له ساڵی 2019 دا نین.
ساڵح عجێری، گه‌ردوونناسی كوه‌یتی له‌وتارێكیدا كه بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌نبائی نووسیووه ده‌ڵێت: مێژوونووسانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌ڵه‌یان له‌ژماردنی ساڵه‌كان كردووه‌و چوار ساڵیان لابردووه‌و به‌مه‌ش رێكه‌وتی راسته‌قینه‌ی له‌دایك بوونی عیسای كوڕی مه‌ریم "مه‌سیح" گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
ئه‌و فه‌له‌كناسه كوه‌یتییه ده‌شڵێت: ساڵی ئێستا ده‌بوایه 2023 بێت نه‌وه‌ك 2019، چونكه مه‌سیح به‌ر له 2022 ساڵ له‌دایك بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویداوه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پێشبینییه‌كانی مێژوونووسان له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م بووه.
روونیشیكردۆته‌وه كه دواتر مێژوونووسان هه‌ڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه‌كه‌یان راست نه‌كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كارنه‌كاته سه‌ربه‌رواره‌كانی پێشوو.
به‌پێی بۆچوونی عجێری مانگه‌كانی زایینی له‌مانگی ئادار له‌وه‌رزی به‌هار ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان وایان لێ كردووه كه له‌مانگی كانوونی دووه‌م ده‌ست پێبكات كه هاوكاته له‌گه‌ڵ مانگی له‌دایك بوونی مه‌سیح.
شایانی باسه هه‌موو ساڵێك له 25ی كانوونی یه‌كه‌م یادی له‌دایك بوونی عیسای كوڕی مه‌ریم له‌كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كرێته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / الاباء
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.