له درێژه‌یی كاره خۆبه‌خشییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیمارات هاوكاری پێشكه‌شی 3 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی شاری كه‌ركوك كه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه ئاواره‌بوون كرد.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7/2/2019 له هیران ستی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سوری ئیماراتی هاوكاری به‌سه‌ر 3000 خێزانی ئاواره‌ی شاری كه‌ركوك له هه‌ولێر كرد، هاوكارییه‌كانیش بریتی بوون له خوارده‌مه‌نی و جلوبه‌رگ و پێڵاو و به‌تانی و جلوبه‌رگی منداڵان.
لای خۆشیه‌وه "ئیسماعل عه‌بدولعه‌زیز" به‌رپرسی به‌شی هاوكاری و فریاگوزارى ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له هه‌موو كات و ساتێك‌دا ئاماده‌ین هاوكاریه‌كانمان به ئاواره‌كان بگه‌یه‌نین و له خزمه‌تیانداین.
ده‌رباره‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركوك كه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ئاواره‌ی هه‌ولێر بوون ئیسماعل عه‌بدولعه‌زیز ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه كه برا كه‌ركوكیه‌كانمان ئاواره‌بوون له‌گه‌ڵیانداین و هاوكاریانین، به‌رده‌وامیش ده‌بین له پێشكه‌شكردنی هاوكاریه‌كانمان پێیان و له خزمه‌تیانداین هه‌میشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.