لەڕۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە كە دەكاتە بەرواری (10/2/2019) وەستانی ئۆتۆمبێل لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود قەدەغە دەكرێتو سەرپێچیكار دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەپلانێكی نوێی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دا بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغیو لۆد لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود لە ڕۆژی یەكشەممەوە كە دەكاتە بەرواری (10/2/2019) وەستانی ئۆتۆمبێل لە لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود قەدەغەدەكرێت.
هاتووچۆی سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت شۆفێر دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی لای ڕاستی شەقامەكە ڕابگرێت، هەر شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی لای چەپی شەقامەكە ڕابگرێت لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێتو دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.