پڕۆژه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی رابردووه‌وه له‌نێو مزگه‌وتی به‌ھه‌شت له شاری ھه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكردووه و مامۆستای ئاینی مزگه‌وته‌كه‌ش ده‌ڵێت، بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئامانجی خۆی پێكاوه و ژماره‌ی به‌شداربووانی پڕۆژه وه‌رزشییه‌كه به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات.
پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وتی به‌ھه‌شت له ھه‌ڵه‌بجه، میھره‌بان حه‌مه‌سه‌عید له باره‌ی بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه گوتی: "بیرۆكه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌م له‌گه‌ڵ دوو راھێنه‌ری به‌شداری پڕۆژه‌كه‌دا دانا، چونكه ئێمه وه‌ك موسڵمان ده‌بێت جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستمان ھه‌بێت تا خودا په‌رستییه‌كی ته‌ندروستیش ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌م جه‌سته ته‌ندروسته وامان لێده‌كات بیركردنه‌وه‌شمان ته‌ندروست بێت ھه‌روه‌ك گوتراوه عه‌قڵێكی دروست له جه‌سته‌یه‌كی دروستدایه، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( د.خ) ده‌فه‌رموێت موسڵمانی به‌ھێز له‌لای خودا خۆشه‌ویستره له موسڵمانی بێھێز".
ئه‌و گوتی: "له سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه له مزگه‌وتدا ژماره‌ی به‌شداربووان ٢٥ كه‌س بوین ، به‌ڵام ئێستا و ژماره‌ی به‌شداربووان رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت".
له‌و چالاكییه وه‌رزشییه‌دا كه ھه‌فتانه دوو جار و راسته‌وخۆ له دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی به‌یانی له‌نێو ھۆڵی مزگه‌وته‌كه به چاودێری راھێنه‌ری وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌مه‌ن و ئاستی خوێنده‌واری و رۆشنبیری به‌شداربووان جیاوازه و له گه‌وره و بچووك به‌شدارن.
مامۆستای مزگه‌وته‌كه جگه له سوودی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی چالاكییه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، "پاڵنه‌رێكی ترمان بۆ پڕۆژه‌كه بۆ به‌شداریكردنی نوێژخوێنان بوو له نوێژی به‌كۆمه‌ڵی به‌یانیدا كه خێرێكی گه‌وره‌ی ھه‌یه، دواتر پێكه‌وه ئه‌م چالاكییه وه‌رزشییه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
ئه‌و داواش ده‌كات، مامۆستایانی مزگه‌وته‌كانی تری ھه‌رێمی كوردستان ھه‌مان پڕۆژه له مزگه‌وته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا مزگه‌وت ته‌نھا شوێنی خودا په‌رستی نه‌بووه و چالاكی وه‌رزشی و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌شی تێدا كراوه.
له‌لای خۆیه‌وه راھێنه‌ری پڕۆژه‌كه ، زانا نه‌سره‌دین گوتی: "سه‌ره‌تای ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ ساڵی ٢٠١٣ ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تای مانگی رابردووش له‌سه‌ر داوای مامۆستای مزگه‌وته‌كه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان ھێنایه نێو مزگه‌وته‌كه و رۆژ به رۆژ ژماره‌ی به‌شداربووان به‌ره‌و فراوانبوون ده‌ڕوات به‌ھۆی ئه‌وه‌ی سوودی زۆریان له پڕۆژه‌كه بینیوه".
به‌شداربووانی چالاكییه‌كه خۆشحاڵن به ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه وه‌رزشییه و باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌ھۆی به‌رده‌وام بوینان له‌سه‌ری سودی زۆری جه‌سته‌یی و ته‌ندروستییان بینیوه.
ئه‌حمه‌د ره‌ئوف مامۆستایه و ته‌مه‌نی ٥٣ ساڵه، وه‌ك یه‌كێك له به‌شداربووانی چالاكییه‌كه گوتی: "له‌سه‌ره‌تاوه به‌شداری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌م كردووه له مزگه‌وته‌كه‌دا و سوودێكی گه‌وره‌مان لێوه‌رگرتووه و ھه‌ست به ته‌ندرووستییه‌كی باشتر ده‌كه‌م، ئه‌نجامدانی وه‌رزش له ژێر رۆشنایی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا كارێكی پێویسته له‌سه‌ر ھه‌موو كه‌س به گه‌وره و بچووكه‌وه تاوه‌كو جه‌سته‌یه‌كی ساغ و ته‌ندروستمان ھه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.