Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 08:47

کاره‌با : پێوەری زیرەک بۆ خانووە بێ تاپۆکان نابەسترێت

بەهۆی نەبوونی هیچ ئەوەلیاتێكی یاسایی
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت : "ناتوانین كارەبا بەو گەڕەكانە بدەین كە تاپۆیان نییە، بەوپێیەش پێوەری زیرەكیان بۆ نابەسترێت".

سیروان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی راشیده‌گه‌ێنێت: داوامان لە پارێزگار و قایمقامیەتی سلێمانی كردووە، هەرچی زووە ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوەو چارەسەرێكی گونجاو بۆ خانووە بێ تاپۆكان بدۆزنەوە، بۆئەوەی لەكاتی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا، كە لەئایندەیەكی نزیكدا بۆ ماڵان دادەنرێت، كێشەمان بۆ دروست نەبێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شوێنانەی كە تاپۆیان نییە، لەكاتی هێنانی پشتگیری ناحیە، یان قایمقامیەت، پێوەرەكەیان بۆ دەبەسترێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.