ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 7 ى 2 ى 2019 ، پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان واده‌ى هه‌ڵگرتنى پاشه‌كه‌وتی سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتى سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، هه‌واڵی خۆش هه‌یه و ئاسۆ گه‌شه باری دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر بوون ده‌ڕوات ، ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق كه‌پشكی بودجه‌ى هه‌رێمه له یاسای بودجه‌ی 2019 عێراق جێگیر كراوه هه‌ركات ڕه‌ِوانه كرا پاشه‌كه‌وتی سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵده‌گیرێت.
راشیگه‌یاند باری ئابووری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر بوون ده‌ڕوات كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژى رابردوو هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌بڕیار درا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و په‌رله‌مان كۆببێته‌وه ئه‌و هه‌نگاو و بڕیاره‌ش دڵخۆشكه‌ر بوو و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تیش نزیكه و خزمه‌تگوزاری باشتریش پێشكه‌ش به‌گه‌لی كوردستان ده‌كرێت
ووته‌كانى پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له میانى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌یه‌ك بوو له‌شاری هه‌ولێر كه‌داواى له هاووڵاتیان كرد، گرنگى به بنیاتنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه بده‌ن و ڕاشیگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان ته‌رخان بكات، بۆ ئه‌وه‌ش ره‌نگه زیاتر له 500 قوتابخانه هه‌بێت كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌بێت.
پشتیوان سادق ڕاشیگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی نوێ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان پێویستی به ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار هه‌یه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.