سه‌رۆكی ئه‌مه‌ريكا پێشبینی ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌ڕمی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوی داعشدا بوون ڕابگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆك ترامپ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یماناندا له واشنتن گوتی " سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانێتی و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌موو ئه‌و خاكانه‌یان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوی داعشدا بوون له سوریا و عێراقدا."
گوتیشی " واپێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌ڕمی ڕایبگه‌یه‌نین له %100 خه‌لافه‌تمان نه‌هشێتووه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنه فه‌ڕمییه‌كه بكه‌م. نامه‌وێت پێش كاتی خۆی ئه‌وه بڵێم."
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز- ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.