به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) 2 تۆمه‌تبار به مادده‌ی 443 به تۆمه‌تی دزینی بڕی 3000$ سێ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كران و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له لایه‌كی دیكه‌وه له ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ ئافره‌تێك له‌سه‌ر سكاڵای دوكاندارێك به تۆمه‌تی دزیكردن له دوكانه‌كه‌ی له لایه‌ن هه‌مان هێزه‌وه به مادده‌ی 443 ده‌ستگیر كرا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌رده‌وامه كه له‌ناویاندا یه‌كێكیان دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.