وێنه‌ی منداڵێك كه له قوڵای نوستندا بووه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له كۆنگرێس له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه.
چاوی كامێرا‌كان كه له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده بوو وێنه‌ی ئه‌م منداڵه‌یان گرت ، جوشوا تره‌مپ ی ته‌مه‌ن 11 ساڵ كه سه‌ری له‌سه‌ر كورسیه‌كه خواربۆته‌وه ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و 20 خوله‌ك خه‌وی لێ كه‌وت.
جوشوا له ویلایه‌تی دیلاوێر ده‌ژی و یه‌كێك بووه له میوانه‌كانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا "میلانیا تره‌مپ" بۆ ئه‌وه‌ی له میوانداری خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ گریس ئه‌لین ی ته‌مه‌ن 10 ساڵ ئاماده بێت.
باوكی ئه‌م منداڵه ده‌ڵێت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی من تره‌مپه له لایه‌ن منداڵه‌كانی خوێندنگه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت و ده‌ترسێنرێت و به منداڵی پیاوه گه‌لحۆكه بانگ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ نزیكی و دۆستایه‌تیه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ"
گریس ئه‌لین ئه‌و كچه‌ی لای جوشوا دانیشتوه یه‌كێكه له‌و منداڵانه‌ی له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چاكبۆته‌وه و باسی له‌و پێشكه‌وتانه كردوه كه له‌بواری پزیشكیدا له كاتی ده‌سڵاتدارێتی تره‌مپه‌وه هاتۆته دی.
سه‌رچاوه/ ڕاچڵه‌كین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.