بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر لەسەردانێکی مەیدانییدا بۆ دەڤەرەکانی چۆمان و حاجی ئۆمەران ژمارەیەیەک قوتابخانەی بەسەرکردەوە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی پەروەردە و خوێندن.
لەچوارچێوەی سەردانە مەیدانیەکانیدا بەمەستی بەدواداچوونی بەرداوام بۆ قوتابخانەکان بەتایبەت ناوچە دوورە دەستەکان ئەمڕۆ چوارشەممە 6-2-2019 مامۆستا (بەشدار عەبدالخالق خۆشناو) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر لەسەردانێکی مەیدانییدا بۆ دەڤەرەکانی چۆمان و حاجی ئۆمەران ژمارەیەیەک قوتابخانەی بەسەرکردەوە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی پەروەردە و خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەو دەڤەرە و ھەوڵدان بۆ بەرەوپێشتربردنی زیاتری.
لەو سەردانەیدا بۆ چەند قوتابخانەیەکی ئەو ناوچەیە ھەریەک لە مامۆستا (چەتۆ ئەحمەد) بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان و مامۆستا مامۆستا (شێرزاد حەمەدئەمین) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بوون.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر مامۆستا(بەشدار عەبدالخالق خۆشناو) لەنزیکەوە تاوتوێی رەوشی خوێندنی لەگەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و ھەروەھا قوتابیانی دەڤەرەکەش کرد و ھاوکات گوێی بۆ داواکارییەکانیشیان گرت و بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفت و کەم کورتییەکانیدا و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بەھەموومانەوە دەتوانن پەروەردەیەکی دروستتر و خوێندنێکی باشتر پێشکەش بکەن لەپێناو بەرەو پێشچوونی کەرتی پەروەردە و خوێندن لەو ناوچەیە و پارێزگای ھەولێر و ھەرێمی کوردستانیش بەشێوەیەکی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.