كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له واشنتۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى به‌شداربوو له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژى داعش له واشنتن ده‌ستى پێ كرد و مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا وتارێكی پێشكه‌شكرد گوتی: كشانه‌وه‌مان له‌سووریا ماناى ئه‌وه نییه جه‌نگى داعش كۆتایى هاتووه، رێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه.
ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژ به داعش بۆ گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ لێدانی گورزی كوشنده له داعش و هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی شوباتی 2019 مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه له 27 ده‌وڵه‌ت پێكدێت و له واشنتۆن به‌ڕێوه ده‌چێت، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه 110 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌و حه‌وت ملیۆن كه‌سمان له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگار كردووه.
مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هێزه عێراقیه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌رامبه‌ر به داعش به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داعش هێشتا بوونی هه‌یه له عێراق و پێویسته به ته‌واوه‌تی له‌ناو ببرێت.
گوتیشی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سوریا مانای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش نییه و دوای كشانه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی داعش.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بۆ شه‌ڕی دژی داعش پشتیوانی حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین تا ئێستا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وامن.
راشیگه‌یاند كه خوازیارین هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وام بێت له هاوكارییه‌كانی.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له (79) ئه‌ندام پێكدێت و له ساڵی (2014) پێكهێنرا به‌ئامانجی روبه‌ڕوبونه‌وه و شكستهێنان به داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.