بریاره سبه‌ینێ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش بكرێت ، دابه‌ش كردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیارە له هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەش بکرێت.
لەسەرچاوەیەک له گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاندووه : هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تشرینی دووه‌م چەند وەزارەت و شوێنێک دابەش دەکرێت و خشتەیەکیش هەیە کە ئەگەر هیچ بارودۆخێکی لەناکاو گۆڕانکاری بەسەردا نەهێنێت، ئه‌م شوێنانه موچه وه‌رده‌گرن :
ڕۆژی یەكشەممە (2/10) وەزارەتی تەندروستی، وه ڕۆژی دووشەمه (2/11) وەزارەتی دارایی و ئابووری موچه وه‌رده‌گرن .
رۆژی سێشه‌مه (2/12) موچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیه سیاسیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت .
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه ، رۆژی چوار شه‌مه (2/13) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژنه‌وه‌ی زانستی موچه وه‌رده‌گرن.
رۆژی پێنج شه‌مه (2/14) وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان موچه وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.