ئەمڕۆ چوارشەممە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئاگاداریەكی لەبارەی خۆكاندیدكردنی پارێزەران بۆ كۆنگرەی داهاتووی سەندیكاكە بڵاو كردەوە.
سەندیكای پارێزەران لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) رایگەیاندووە كە ئاگاداری گشت پارێزەرەكان و لیستەکانیان دەکاتەوە، ئەوانەی بەرنامەی خۆکاندیدکردن و پلانی هاتنە نێو هەڵبژاردنیان هەیە بۆ کۆنگرەی داهاتووی پارێزەران، بە هیچ شێوەیەک بەر لە هاتنی ماوەی یاسایی و پەسەندکردنی لیست و کاندیدەکان لەلایەن ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانەوە، بانگەشەی خۆکاندیدکردن و بەرنامەی هەڵبژاردن نەکەن.
سەندیكاكە ئاماژەی بەوەش داوە كە تاوەكو 28ی ئەم مانگە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەندیكا، ناوی لیست و کاندیدەکان پێشکەشی ئەنجوومەنی سەندیکا دەکرێ و دوای وردبینی پەسەند دەکرێن. ئەوكات ماوەیەکی دیاریکراوی یاسایی دادەنرێت بۆ بانگەشەی كۆنگرە كە لە مانگی ئاداردا دەبەسترێ، پێویستە هەموو لایەك پێیەوە پابەند بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.