ئه‌مرۆ له‌گه‌ره‌كێكی شاری كه‌ركوك باوكێك كوره‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و وتەبێژی پۆلیسی کەرکووکیش روونكردنه‌وه ده‌دات .
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، لە گەڕەکی غەرناتەی شاری کەرکووک بەیانی ئەمڕۆ باوکێک بە چەقۆ کوڕەکەی خۆی ده‌كوژێت به وته‌ی پۆلیسیش هۆكارەكەی كێشەی كۆمەڵایەتییە.
عەمید ئەفراسیاو کامیل وەیس وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند: کاتژمێر 9:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ، باوکێک بە چەقۆ لە کوڕەکەی خۆی دەدات و دەیکوژێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوه‌كه وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
بەوتەی ئەفراسیاو کامیل باوکەکە ناوی (جەبار سابر تۆفیق)ـە و لە دایکبووی ساڵی 1974ـە و پیشی پۆلیسی شارستانی کەرکووکە و کوڕەکەیشی ناوی وەلیدە، لە دایکبووی ساڵی 1997ـە و خێزاندارە و پیشەی کاسبە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.