عه‌لی ئاوده‌ل له دایكبووی (11-1-1995) ته‌مه‌نی21 ساڵه، یاریزانی تیپی لاوانی حه‌ریقه له سۆران. هاوشێوه‌ی روخساره‌كانیش به‌شێكن له بوونی ئه‌و جوانی و سه‌یر و سه‌مه‌رانه.
روخسار‌و لێكچونێكی زۆری له یاریزان كاربه‌خاڵ یاریزانی هێلی به‌رگری یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هه‌یه، به‌هۆی لێكچوونیان یاریزان عه‌لی ئاوه‌ده‌ل حه‌ز به بینینی یارییه‌كانی یاریزان كارڤه‌خاڵ ده‌كات و زۆریش سه‌رسامه به یاریكردن و بینینی، عه‌لی ده‌لێت: سه‌رجه‌م یارییه‌كانی یاریزان كاره‌به‌خاڵ سه‌یر ده‌كه‌م، كاتێك تووشی پێكانیش ده‌بێت و دوور ده‌كه‌وێته‌وه له یاریكردن ته‌ماشه‌ی یارییه‌كان ناكه‌م و هه‌ست و سۆزم له‌لا بۆ دروست ده‌بێت.
جگه له‌وه‌ی زۆر لێك ده‌چن و هاوشێوه‌ی یه‌كه‌ن له روخسار، رۆژی له دایكبوونشیان هاوشێوه‌یه.
عه‌لی له 11-1-1995 له دایكبووه و یاریزان كاره‌ڤه‌خاڵیش له 11-1-1992 له دایكبووه.
عه‌لی ده‌لێت: له به‌ر خۆشه‌ویستی و لێكچوونم له یاریزان كارڤه‌خاڵ خۆم فێری زمانی ئیسپانی كردووه و به‌هیوام رۆژی سه‌ردانی ئیسپانیا و شاری مه‌درید بكه‌م و له نێزیكه‌وه چاوم به كارڤه‌خاڵ بكه‌وێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان یاریزان ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا زۆر به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بوو به‌ڵام دوای بینینی وێنه‌كانی كه‌سێكی هاوشێوه‌ی خۆی وێرای زۆر سه‌رسام ده‌بێت، شۆك ده‌بێ له به‌رامبه‌ر وێنه‌كاندا، زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت كه كه‌سێك هه‌یه زۆر له خۆی ده‌چیت، دانی كارڤاخاڵ له رێگای په‌یامنێری كوردستان 24 درێسێكی تایبه‌تی خۆی به دیاریی بۆ عه‌لی كاربه‌خاڵی سۆران ده‌نێرێت.
شوكر محه‌مه‌دی په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیاوه دانی كارڤاخاڵی به‌رگریكاری ریال مه‌درید، به واژۆی له سه‌ر درێسی خۆی وه‌ك دیارییه‌ك بۆ عه‌لی كارڤاخالی سۆران ده‌نێریت، ئه‌و گه‌نجه له شارۆچكه‌ی سۆران ده‌ژیت و شێوه‌ی زۆر له به‌رگریكاره ئیسپانییه‌كه ده‌چێت.
شایانی باسه پێشتر له رێگه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانی ریال مه‌دریده‌وه زانیارییه‌كی كه‌م و چه‌ند وێنه‌یه‌كی كارڤاخاڵه‌كه‌ی سۆران به دانی كارڤاخاڵ درابوو، به‌ڵام له ئینستاگرامی عه‌لی كارڤاخاڵ و وێنه‌كانی گه‌نجه‌كه‌ی كوردستان، به‌رگریكاره‌كه‌ی ریال مه‌درید تووشی شۆك ده‌بێ و زۆریش دڵخۆش ده‌بێت، به‌وه‌ی گه‌نجێك شێوه‌ی زۆر له‌و ده‌چێت و به‌ڵین ده‌دات درێسێكی تایبه‌تی خۆی به دیاریی بۆ كارڤاخاله‌كه‌ی سۆران بنێرێت.
كارڤاخاڵ له كاتی واژۆكردنی درێسه‌كه‌ی خۆی، پرسیار له ده‌رباره‌ی عه‌لی ده‌كات كه له چ تیپێك یاری ده‌كات، په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان24 به‌كارڤاخالی راده‌گه‌ینێت، كه لێكچووه كورده‌كه له یه‌كێك له تیپه‌كانی شارۆچكه‌ی سۆران له كوردستان یاریی ده‌كات، كارڤاخال گوتبووشی پێشتر زانیارییه‌كی كه‌مم له‌سه‌ر ئه‌و كوڕه هه‌بوو، به‌ڵام نه‌مده‌زانی ئه‌وه‌نده له من ده‌چێت.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.