ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 6 ى 2 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سەر ئۆتۆمبێلێکی تاکسی دەکەون بە مەبەستی گەیاندنیان بۆ شوێنی مەبەستیان، دوو هاوڵاتیەکە جانتایەک لە نێو تاکسیەکە جێدەهێڵن کە بڕی (۱۳۲۰۰) دۆلاری ئەمریکی و (٥۰۰) هەزار دیناری عێراقی تیابووە.
پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دواتر شۆفێری تاکسیەکە بەناوی (فریاد شیتە حه‌بیب) لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پارەکه‌ی ڕادەستی خاوەنەکەی كرده‌وه
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، دەستخۆشیمان بۆ شۆفێری تاکسیەکە هه‌یه كه‌هه‌ڵساوه به گەڕاندنەوەی ئەم بڕە پارەیە بۆ خاوەنەکەی..
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.