به‌پێی هه‌واڵێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو كچه كوردێك كه خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ربه شاری سه‌قزه له ڕێگه‌ی خۆسوتاندنه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا كچێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵی كه خه‌ڵكی شاری سه‌قزه به هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه دوای هه‌فته‌یه‌ك ململانێكردن له‌گه‌ڵ مردن گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو كچه‌كه ناوی "خه‌دیجه سه‌لیمی"ه و باوكی ناوی ئیبراهیم سه‌لیمییه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه و خه‌ڵكی ئاوایی قه‌به‌غلوجه‌ی سه‌ر به شاری سه‌قزه.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به هۆی قووڵی برینه‌كانیه‌وه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری سنه كرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه 4/2/2019 به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه به هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه كه‌وا دوای ئه‌وه‌ی باوكی ئیزنی پێ نه‌داوه شوو به كورێكی دڵخوازی خۆی بكات، له ڕێگه‌ی خۆسوتاندنه‌وه، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
![ث](/sites/default/files/inline-images/khadija-salimi1_0.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.