سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه كه هه‌ولێرو به‌غدا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: به‌چه‌ند مه‌رجێك كه هه‌ردوولا پێی رازیبوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوكیش له‌خۆده‌گرێت .
سه‌رچاوه‌كه كه‌نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرای بكرێت، ده‌شڵێت: مه‌رجه‌كان، ده‌ست نیشانكردنی شوێنه‌كان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ده‌وربه‌ری شاره‌كه له‌خۆ ده‌گرێت،هه‌روه‌ها ژوورێكی هاوبه‌ش له بنكه‌ی كه‌یوان له باكووری رۆژئاوای كه‌ركوك پێكده‌هێنرێت و جۆری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش دیاری ده‌كرێن كه‌له‌ناوچه‌كه دا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
سه‌رچاوه/ سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.