Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 10:48

2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران ، هاوڵاتیانیان فریوداوه‌ و بازرگانیان به‌ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ى مرۆڤ کردووه‌

بەناوی كەسانی دیكه‌وه‌ش پارەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 6 ى 2 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگیا سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 2 تۆمه‌تباری راگه‌یاند 

رایده‌گه‌یه‌نن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتیانی فریوداوەو فێڵی لێكردوون و بەناوی كەسانی ترەوە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووەو هەڵاتووە .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس لە پلانێكی تۆكمەدا و دوای وەرگتنی زانیاری لەسەر تۆمەتبار توانرا لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە (ر ، ج ،س ) دەستگیربكرێت و لە ئێستادا بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

پۆلیسى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ،  تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە تەزویركردنی بەڵگەنامەو بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە .

پۆلیس ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو كه‌لەئێستا تۆمەتبار بەبڕیاری داوەرو بەپێی ماددەكانی (289-298 لەیاسای سزادانی عیراقی و 4 لەیاسای چاندنی ئەندامەكانی لەش ) ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.