Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 02:26

له‌باره‌ی نرخ و کوالێتى ئه‌نته‌رنێت له‌هه‌رێمى کوردستان ڕاگه‌یاندراوێک بڵاو کرایه‌وه‌

له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن
servar_entarnet
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا  كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، ئومێد محه‌مه‌د ساڵح  وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن له‌باره‌ى نرخى ئه‌نته‌رنێت له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ 


له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندندا هاتووه‌ ، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێك له‌ میدیاكانی هه‌واڵی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێتیان له‌ عێراق بڵاوكرده‌وه‌و گوایه‌ لێره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ ناكرێت، بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌موولایه‌ك و ده‌رخستنی راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین :

1-بڕیاری وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ كه‌ تۆڕی كێبڵه‌كانی ((Back Bone  ده‌گرێته‌وه‌ موڵكی حكومه‌ته‌و هه‌روه‌ها كێبڵی ده‌روازه‌ سنووریه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ن و ته‌نها ئه‌وان بۆیان هه‌یه‌ وه‌كو كه‌رتی گشتی تۆڕی كێبڵیان هه‌بێت.

به‌ڵام ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن خاوه‌نی تۆڕی كێبڵ نین و كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ مۆڵه‌تپێدراوی وه‌زاره‌تمانن به‌و كاره‌ هه‌ڵده‌ستن.
2-كۆمپانیاكانی ئه‌م بواره‌ له‌ عێراق تۆڕی كێبڵی حكومه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی دیاریكراو به‌كاردێنن و له‌رێگای‌ كێبڵی تایبه‌تی خۆیان یان به‌ سیسته‌می وایه‌رلیس خزمه‌تگوزاریه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستی به‌كاربه‌ران.
3-وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق نرخی كرێی به‌كارهێنانی كێبڵی به‌ رێژه‌ی له‌ 25% بۆ كۆمپانیاكان كه‌مكردۆته‌وه‌ نه‌ك نرخی كارتی ئینته‌رنێت بۆ به‌كاربه‌ران، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی باندی خزمه‌تگوزاری كه‌ كۆمپانیاكان ده‌یگه‌یننه‌ پارێزگاكان كردۆته‌ دوو به‌رابه‌ری جاران به‌ڵام به‌ هه‌مان نرخی پێشوو.


 ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئامانجی به‌غدا له‌م هه‌نگاوانه‌ ئه‌وه‌یه‌ خێرایی ئینته‌رنێت باش بكرێت نه‌ك هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی به‌شداریكردنی به‌كاربه‌ران

 

ناوبراو له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر به‌راوردی نرخ و كوالیتی ئینته‌رنێت له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌ین، به‌پشت به‌ستن به‌ داتاكان له‌ هه‌رێم نرخ گونجاوتره‌و كوالیتی ئینته‌رنێت باشتره‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.