رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راپۆرتێكدا ڕایده‌گه‌ێنێت لە ماوەی رابردوودا لە یەکێک لە گوندەکانی بەخشی زەردەڵان و هەلیلان ی پارێزگای ئیلامی وڵاتى ئێران ، کچێکی تەمەن 11 ساڵ به ناوی زارا، لە بری قەرزی باوکی كه بڕی (15 ملیۆن تمەن) بووه، لە پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ بە ناوی سەفەرعەلی رەزایی، کە 39 ساڵ لە خۆی گەورەترە مارە کرا
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ڕاشیده‌گه‌ێنێت زارای ته‌مه‌ن 11 ساڵ به‌ناچارییه‌وه مێردی پێكردووه
رێكخراوه‌كه وته‌ى یه‌كێك له‌چاڵاكوانانى مه‌ده‌نى پارێزگای ئیلامی وڵاتى ئێرانى وه‌رگرتووه كه‌ناوبراو له‌نزیكه‌وه چاوی به‌زارا كه‌وتووه و ڕایده‌گه‌ێنێت ، زارا ئێستا نیشتەجێی گوندی (پەیامنی زەردەڵان)ی ئیلامە و تووشی کێشەی دەروونی بووە و بەدەست ئازاری پشتییەوە دەناڵێنێت کە هۆکارەکەشێ ئەوەیە توانایی ئەو پەیوەندییەی نیە کە لەگەڵ مێردەکەی هەیەتی.
تێبینى - وێنەکە وەرگیراوە و پەیوەندی بە رووداوەکەوە نیە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.