جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ ،چاكترین یاسای بودجه‌یه له‌چاو یاساكانی ڕابردوو ، هه‌م بۆ عێراق هه‌م بۆ كوردستان، ئومێد ده‌كه‌ین ورده ورده حكومه‌ت بتوانێت كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه و خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ربكات.
د.به‌شیر حه‌داد ،جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: به‌نیازین له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌یاوه‌ری شاندێك له‌نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نێوه‌نگیرێك بین وه‌ك یه‌ك "تیم" بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها د. به‌شیر له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه رایگه‌یاندووه: ئه‌م پڕۆژه یاسایه ئه‌گه‌رچی هه‌موو داواكاری و خواستی كوردی تێدا نییه، به‌ڵام چاكترین یاسای بودجه‌یه له‌چاو یاساكانی ڕابردوو ، هه‌م بۆ عێراق هه‌م بۆ كوردستان، ئومێد ده‌كه‌ین ورده ورده حكومه‌ت بتوانێت كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه و خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ربكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.