نێچیرڤان كه‌لاری سكرتێری یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، دوای ئه‌وه‌ى ڕۆژى سێ شه‌ممه 5 ى 2 ى 2019 ، ئاگر له‌هۆڵێكى خوێندن له‌قوتابخانه‌ى باسان له‌شاری سلێمانى كه‌وته‌وه دوای رووداوەكە وەک ئەرکی پیشەیی خۆیان و بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی گیانی قوتابیان، بەدواداچوون بۆ زیانە مادییەكان لە پێناو ھاوكاریكردن بۆ نۆژەنكردنەوەی خێرای قوتابخانەكە و پەكنەكەوتنی پرۆسەی خوێندن تێیدا سەردانی قوتابخانەی ناوبراوی كرد.
راشیگه‌یاند خۆشبەختانە رووداوەكە ھیچ زیانێكی گیانی لێ نەکەوتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە به‌لامانه‌وه ئه‌و ڕێگریه بوو كه لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە لێمان كرا
نێچیرڤان كه‌لاری سكرتێری یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند مه‌به‌ستمان له‌سه‌ردانه‌كه له‌گه‌ڵ ستافێك له‌مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت بۆ دڵنیا بوون بووه له‌سه‌لامه‌تى گیانى قوتابیانمان ، ڕێگری په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش له‌ستافه‌كه‌ى ئێمه جێگای نیگه‌رانی بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و كرداره‌یان نیشانیاندا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.