Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:26

سه‌عد خالد: پارتى و یه‌کێتى هیچ به‌دیلێکى دیکه‌یان نییه‌ جگه‌ له‌ رێککه‌وتن

سه‌عد خالد: چوار سالى داهاتوو ده‌رفه‌تێكى باش ده‌بێ بۆ ئه‌نجامدانى كارى باشتر
کوردستان TV
100%

سه‌عد خالد، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حیزبی زحمه‌تكێشانى كوردستان له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤی، له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" پارتى و یه‌كێتى هیچ به‌دیلێكى دیكه‌یان نییه‌ جگه‌ له‌ رێككه‌وتن له‌ گه‌ل یه‌كتردا، بۆیه‌ هیواى خواست هه‌ردوولا به‌په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم، چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌ لاى خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان گرنگه‌ ته‌نها پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌، نه‌ك پرۆسه‌ى سیاسى یه‌ له‌ عێراق.

وتیشى" پێویسته‌ هه‌موو هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان په‌ند له‌ چوار سالى رابردوو وه‌رگرن و ئه‌م جاره‌ش به‌ نیه‌تێكى باش بێنه‌ پێشه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ بتوانن به‌ به‌رنامه‌یه‌كى نیشتیمانى كۆمه‌لێ هه‌نگاوى ئه‌رێنى بنێن بۆ باشتر كردنى ره‌وشى ئابوورى و بژێوى ژیانى خه‌لك و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى باشتر، بۆیه‌ پێم وایه‌ چوار سالى داهاتوو ده‌رفه‌تێكى باش ده‌بێ بۆ ئه‌نجامدانى كارى باشتر.

بۆ بینینى ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/254210288810284/

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.