Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:33

له‌ پێنجوێن 50 پارچە گوللـەهاوەن و مین هەڵگیرانەوە

بەهۆی لافاوەوە دەركەوتبوون
کوردستان TV
#7
100%

پاش ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێنەوە هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە لەبوونی چەند پارچە گوللـەهاوەن و مینێك، كە بەهۆی لافاوەوە دەركەوتبوون، تیمەكانی دەزگای گشتی مین 50 پارچەیان لەو تەقەمەنیانە هەڵگرتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووه‌ پاش ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن هێزەكانی پۆلیس ئاگادار كرانەوە لەبوونی چەند پارچە گولە هاوەن و مینێک كە بەهۆی لافاوەوە دەركەوتبون، بەمەبەستی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی سنورەكە و پاراستنی سەروماڵیان، لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ناڵپارێزەوە پاسەوان بۆ شوێنەكە دانرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگاداركردنەوەی قائیمقامی قەزای پێنجوێن ‌و بەڕێوەبەری ناحییەی ناڵپارێز و بەهاوكاری بەشی پۆلیسی پێنجوێن ‌و بنكەی پۆلیسی ناڵپارێز و تیمەكانی دەزگای گشتی مین لە پێنجوێن توانرا 50 پارچە گولە هاوەنی 82 ملم و 60 ملم و مینی جۆری ڤاڵمار لەشوێنەكە كۆبكرێتەوە و ڕادەستی تیمی ناوبراو بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.