گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " حه‌سه‌ن شه‌ریف " نوێترین گۆرانی خۆی به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ " رۆژدا " بڵاوكرده‌وه و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتیشدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی لێكه‌وته‌وه .
گۆرانییه‌كه له ژێر ناوی " ئازادی ساخ به " یه كه راسته‌وخۆ كلیپی بۆ كراوه ، كلیپه‌كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " ئه‌مین بۆتانی " كاری تێكست و ئاوازی بۆ كراوه و " پشتیوان ره‌سوول " یش كاری مۆنتاجی بۆ ئه‌نجامداوه و له لایه‌ن " سامان عه‌دنان " ه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ جێبه‌جێكراوه .
ئازادی ساخ به ، رۆژی هه‌ینی رابردوو یه‌كی شوبات بڵاوكرایه‌وه و له‌م ماوه كورته‌دا زیاتر له 8000 جار سه‌یر كراوه له ماڵپه‌ری یوتیوب ، گۆرانییه‌كه باس له تراژیدیای نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات و ، به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ كاری كلیپی بۆ ئه‌نجامدراوه .
حه‌سه‌ن شه‌ریف زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی له‌سه‌ر كورد و خۆشه‌ویستی نیشتمانه ، له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی كاره هونه‌ره‌كانییه‌وه گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری و كوردایه‌تی له به‌رهه‌مه‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، به گۆرانیبێژی پێشمه‌رگه ناوبانگی ده‌ركردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.