Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:44

رێکخراوی کەونار بۆ پاراستنی شوێنەوار پرۆژه‌یه‌ک راده‌گه‌یه‌نێت

بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەیە
کوردستان TV
100%


به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی شێوینه‌وار و بۆ ناساندنی شوێنەوار و کەلەپوور بە منداڵانى تەمەن پێنج تاوەکو شەش ساڵ، رێکخراوی کەوناری ناحكومیی پرۆژه‌ی " چیرۆکی شوێنەوارەکان"ی راگه‌یاند .

ئامانجی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ راگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌  پاراستنى زیاتری شوێنە شوێنەوارییەکانە، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەیە، بە تایبەت منداڵان کە لە لایەن کۆمەڵێک خۆبەخشەوە جێبەجێدەکریت.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ لە دوو بەشی چیرۆک و پێشانگە پێکدێت و لە چوار باخچەی منداڵان بەڕێوەدەچێت، هەر باخچەیەک یەک رۆژ و هەر رۆژەو سێ پۆل ، چالاکوانە خۆبەخشەکان پێناسەی وشەی شوێنەوار و شوێنی شوێنەواری بەشێوازێکی سادە و پراکتیکی و بە بەکارهێنانی وێنە و کۆمەڵێک کەرەستەی تایبەت، باس دەکەن.

هەر لەم پڕۆژەیەدا دەرفەتی وێنەکێشانی شوێنەوارەکان بە بەشداربووان دەدرێت، دواتر بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوونیان بە شوێنی شوێنەواری، سەردانێکیان بۆ قەڵای هەولێر بۆ رێکدەخرێت.

پرۆژه‌ی " چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان " کاتژمێر١٠ بەیانی رۆژی یەکشەممە ٣ شوبات ٢٠١٩، لە باخچەی باڵای ناحکومی لە هەولێر ده‌ستیپێكردوو تاكو 28 ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و بە پێشانگەیەک لە گەلەری شانەدەر لە پارکی شانەدەر کۆتایی دێت.

کەونار رێکخراوێکی ناحکومییە و لە 23 ئەیلوولی ٢٠١٨ دامەزاوە و "چیرۆکی شوێنەوارەکان" یەکەم پڕۆژەیەتی، لە داهاتوودا بە پڕۆژە و چالاکیی جیاجیا درێژە بە بڵاوکردنەوەی هوشیاریی پاراستنی شوێنەوارەکانی کوردستان دەدات.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.