سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی ڕابردوو و ئێستاى ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بازاڕی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووریی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز مارشال بلینگسلی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا بلینگسلی خۆشحاڵیی خۆی به دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و پێشوه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ژێرخانی ئابووری و ڕیفۆرم و په‌ره‌پیدانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواری به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری و ڕیفۆرم له داموده‌زگانی حكوومه‌تدا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی ڕابردوو و ئێستاى ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بازاڕی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووریی عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتیكردن له كه‌رتی تایبه‌ت و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌دارانی بیانی بنیات نراوه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه پێویستییان به هاوكاریی دۆستانیان هه‌یه.
دواتر بارودۆخی ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی توندوتیژی و وشككردنی سه‌رچاوه دارایی و ئابوورییه‌كانی گرووپه توندڕه‌وه‌كان، تاوتوێ كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.