دوای 13 روژ لە داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری سەرزێرێ له نێوان ھەرێمی کوردستان و توركیا له سنووری قه‌زای ئامێدی، ئەمڕو ئەو ده‌روازه سنوورییه بە فەرمی بە رووی ھاتوچۆی ھاوولاتیانی ھەرێم و باكووری كوردستان و تورکیادا کرایەوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی، سه‌ربه‌ست سه‌بری ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌رێ ناحیه‌ى کانی ماسێ، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئێستا ره‌وتی هاتووچۆی هاووڵاتیان له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ ئاسایی بووه‌ته‌وه".
پێشتر به‌هۆی رفاندنی 4 هاووڵاتی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له لایه‌ن گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ له سنووری قه‌زای ئامێدی، به‌ر له 13 رۆژ حكوومه‌تی توركیا به بڕیارێك ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی داخست.
ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمی سنوورییه و رۆژانه نزیكه‌ی 1000 رێبوار به‌و ده‌روازه‌یه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا ده‌كه‌ن، به داخستنی ده‌روازه‌كه‌ش زیان به‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان و توركیا كه‌وتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.