Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:49

پاپاى ڤاتیکان له‌ ئیماراته‌و له‌گه‌ل به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وولاته‌ کۆبووه‌وه‌

بەڵگەنامەیەكیان بە ناوی "برایەتی و مرۆیی" ئیمزا كرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو پاپای ڤاتیكان و شێخی ئەزهەر لە ئیمارات، بەڵگەنامەیەكی مێژووییان ئیمزا كرد

پاپا فرانسیس پاپای كڵێسای كاسۆلیكی لە میانی سەردانەكەیدا كە دوێنێ بۆ وڵاتی ئیماراتی عەرەبی دەستی پێكرد، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر كۆبووەوە، لە میانەی كۆبوونەوەكەشدا بەڵگەنامەیەكیان بە ناوی "برایەتی مرۆیی" ئیمزا كرد.

جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، چالاكییەكانی (دیداری برایەتی و مرۆیی) دەستی پێكرد، كە لەلایەن زانكۆی شێخ زایدەوە بەڕێوەدەچێت، سەرەتای چالاكییەكانی دیدارەكەش بە دیداری هەریەك لە پاپای ڤاتیكان و شێخی ئەزهەر دەستی پێكرد.

دیداری برایەتی مرۆیی بە ئامانجی بەرگرتن لە توندوتیژی فیكری و كاریگەریە نەرێنیەكانی و پەرەپێدانی پەیوەندیە مرۆیی و چەسپاندنی پەیوەندی نوێ لە نێوان هەڵگرانی ئاینە جیاوازەكانی جیهان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە جیاوازییەكان بەڕێوەدەچێت.

پاپا فرانسیسی ڤاتیكان گەیشتە ئیمارات و لەلایەن محەمەد بن زاید ئالنەهیان جێنشینی ئەبوزەبی پێشوازی لێ كرا.

ئەم سەردانەی پاپای كڵێسای كاسۆلیكەكان لە جیهاندا بۆ ئیمارات سێ رۆژ دەخایەنێت، یەكەم جاریشە پاپا فرانسیس سەردانی وڵاتێكی عەرەبی دەكات.

فڕۆكەی پاپا فرانسیس كاتژمێر 10ی ئەمشەو بە كاتی ئیمارات گەیشتە ئەبوزەبی پایتەخت، پاپا لەبارەی گەشتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیبووی "سەردانی ئیماراتی عەرەبی دەكەم، دەچمە ئەم وڵاتە برایە، تا بەیەكەوە پەڕەیەكی وتوێژ بكەینەوە و بەرەو ڕێگای ئاشتی هەنگاو بنێین، دوعام بۆ بكەن".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.