Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:43

ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنى دوو ئەمیرو چەکدارێکی داعشی راگه‌یاند

لە ناوچەکانی حەویجەو حەمرین و مووسڵ چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە
کوردستان TV
100%

ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دوو ئەمیر و چەکدارێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 4/2/2019، بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، كه‌ تێیدا ھاتووە" پاش لێکۆڵینەوەی وردو بەدواداچوون و دەستکەوتنی زانیاریی تەواو، لەلایەن ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان لە چەند رۆژی ڕابردوودا توانرا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و سلێمانی سێ تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر بکرێن".

ئاسایشی گەرمیان زانیاری لەبارەی ئەو سێ کەسە خستووەتە ڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە،  (ا، ص، م) لەدایکبووی 1984 پلەی (أمیر مچافە) بووە بە ناسنامەی ساختەوە ھاتبووە ھەرێمی کوردستان،  (م، ا، خ، ع)  لەدایکبووی 1976 پلەی (أمیر مچافە الامرا‌و) بووە، (ش، ز، خ) لەدایکبووی 1984 دەستگیر کراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیش کراوەتەوە: "لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری ناوچەکانی حەویجە و حەمرین و مووسڵ چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە و لەناو داعشدا چەندین بەرپرسیارێتییان وەرگرتووە، پاش تێکشکانی داعش لەو ناوچانە کە تێیدا بوون، بەشێوەی نھێنی  ھاتوونەتە سنووری ھەرێمی کوردستان و لە ناوچەکانی دەربەندیخان و گوندی (سەیدە)ی سەر بەناحیەی سەرقەڵای سلێمانی نیشتەجێ بوون، تۆمەتباری سێیەم (شعیب) بە ھاوکاریی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کراوە".

ئاسایشی گەرمیان ئەوەشی خستووەتە ڕوو" لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا ناوە و بەشداریی چەندین شەڕ و دانانی بۆمبیان کردووە و دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ئیبراھیم و شعیب) لەکاتی شەڕدا بریندار بوون".

باس لەوەش کراوە، کە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە ھەر سێ تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەکانی 156 2ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.