بەرەبەیانی ئەمڕۆ له کۆیە دوو مێردمنداڵ کە تەمەنیان لەنێوان (14) بۆ (16) ساڵ دەبوو هەوڵی شکاندنی قوفڵی دوکانێکی مۆبایلیان دەدا پۆلیسی كۆیه دهستگیریان دهكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (2019/2/4)، بەڕێز (ڕائید/ ابراهیم مناف) بەرپرسی نوسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کۆیە بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (4:30) خولەک لەکاتی دەرچوونی مەفرەزەکانمان بە نێو گەڕەکەکانی شاری کۆیە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان توانیمان دوو مێردمنداڵ کە تەمەنیان لەنێوان (14) بۆ (16) ساڵ دەبوو هەوڵی شکاندنی قوفڵی دوکانێکی مۆبایلیان دەدا دەستگیر بکەین.
هەردوو تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنیان دانیان ناوه بە چەند تاوانێک وەکو دزیکردن لە چەند دوکانێک و دزی چەند پەلەوەرێک لە شاری کۆیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری کۆیە کران.
راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.