پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: ته‌رمێك له رووباری (رێزان)ی ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر دۆزرایه‌وه، له ره‌گه‌زی نێره ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادی پزیشكی هه‌ولێر كرا به مه‌به‌ستی پشكنین.
رائید سعدون هاودیانی وته‌بیژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند كاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی مێرگه‌سۆر به بوونی ته‌رمیك له قه‌راغ رووباری (رێزان)ی شارۆچكه‌ی بلێ ده‌ست به جێ تیمه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه‌و ده‌ستیان كردووه به لێكولێنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی رێكاری یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له سه‌ر لاشه‌كه‌و ئاشكراكردنی ناسنامه‌كه‌ی و هۆكارو چۆنیه‌تی گیان له ده‌ستدانی ، دواتریش ته‌رمی كه‌سه نه‌ناسراوه‌كه له ره‌گه‌زی نێره ڕه‌وانه‌ی دادی پزیشكی هه‌ولێر كرا به مه‌به‌ستی پشكنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.