Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:04

فازڵ میرانی: لیژنەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێم کاری باشیان کردووە

یەک گرفت لە دانوستانەکاندا ھەیە
کوردستان TV
#7
100%


سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: لەدانووستانەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا تەنها یەك گرفت هەیە، ئەگەر ئەوە چارەسەر بكەن ئەوا بەئاسانی دەگەنە رێككەوتن.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، لیژنەکانی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری باشیان کردووە و تەنیا یەک گرفت ھەیە، ئەگەر چارەسەر بکرێت ھیچ کێشەیەک نامینێت و دەگەنە ڕێککەوتن، ئەویش ئەوەیە کە کێشەکانی بەغدا چارە بکرێن، ئینجا ھەرێمی کوردستان، یان بە پێچەوانەوە، کێشەکانی ھەرێم چارەسەر بکەین و دواتر بچینەوە بەغدا.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو لیژنانەی بۆ پێکھێنانی حکوومەت دروست کراون کاری باشیان کردووە، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی و یەک گرفت لە دانوستانەکاندا ھەیە، ئەویش ئەوەیە کە کێشەکانی بەغدا چارە بکرێن، ئینجا ھەرێمی کوردستان، یان بە پێچەوانەوە، کێشەکانی ھەرێم چارەسەر بکەین و دواتر بچینەوە بەغدا، بۆیە ئەگەر ئەمە چارەسەر بێت، ئیدی ھیچ کێشەیەک نامینێت.

فازڵ میرانی گوتیشی: پێویستە سەقفێکی زەمەنی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ دیاری بکرێت، چونکە نابێت بە کراوەیی بەجێ بھێڵدرێت و میللەتیش ئەمە قبووڵ ناکات، لەبەر ئەوەی 130 ڕۆژە ھەڵبژاردن کراوە.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوەش کرد: ھیوادارین پێش ئەوەی بگەینە نەورۆز کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک بێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.