رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی نھێنییه‌كی پڕ غه‌می گه‌وره‌ترین و به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تی جیهانی به‌ر له‌مردنی له‌مانگی رابروودا و له‌ته‌مه‌نی 129 ساڵییدا ئاشكراكرد.
ئه‌و خانمه ناوی (كۆكۆ ئه‌ستمبۆلۆفا) بوو یه‌كێكه له‌رزگاربوانی شاڵاوه‌كانی سه‌ركوتكردن كاتێ "ستالین" له‌دژی گه‌لی چیچان به‌كاری ھێنا.
ئه‌و خانمه ئاشكرایكردوه ته‌نیا خۆشی و چێژی له‌یه‌ك رۆژی ژیانی بینیوه به‌درێژایی ھه‌موو ژیانی، ئه‌ویش ئه‌و رۆژه‌بووه كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌كازاخستان و چۆته نێو ئه‌و خانوه‌ی كه‌به‌ده‌ستی خۆی دروستی كردووه.
به‌پێی تۆماره‌كان، ئه‌م خانمه رۆژی 1/1/1889له‌دایك بووه.
ئه‌م خانمه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌گوندی براتسكۆ ده‌ژیا له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانیدا كه‌ژماره‌یان 21كه‌س بوو.
سه‌رچاوه/ ده‌گی پێشمه‌رگه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.