له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆدووشه‌ممه 4/2/2019 كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، پێشوازی له‌شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كرد، كه پێكهاتبوو له فه‌ریق روكن عه‌بدول ئه‌میر ره‌شید یاڕه‌ڵڵا جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتر به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له پله‌دار و به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، جگه له ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، تیشك خرایه سه‌ر دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه، هاوكات به‌ووردی گفتوگۆكرا له‌سه‌ر گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كان و به‌دیاریكراویش بارودۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و بڕیاریشه له‌هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه فه‌رعییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی كار‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان بكه‌ن.
![1](/sites/default/files/inline-images/4E219266-3B61-47F3-8541-83CA9BFDA2A5-1024x438.jpeg)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.