ئاسایشی ڕۆژ ڕۆژ ئاوای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیر كردنی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزی كردن و ڕێگری كردن له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له‌ڕێگای نێوان چه‌مچه‌مال ته‌كێ هاتووچۆ ده‌كه‌ن ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه هاتووه هیزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی پاش گه‌ران و پشكنینێكی زۆر له‌ڕیگه‌ی سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی خۆیه‌وه توانی دووكه‌س ده‌ست گیر بكات كه شه‌وان له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی سلیمانی - كه‌ركوك شه‌وان ڕێگه‌یان له ئۆتۆمبیلی هاولاتیان كردووه و به‌زۆر پاره‌یان له‌هاولاتیان وه‌رگرتووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌و تۆمه‌تبارانه چه‌ندین دزیان له‌سنووری چه‌مچه‌مال و ده‌ورو به‌ری ئه‌نجام داوه و له‌ئیستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه كه كه‌سێكی تری به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیر كردووه كه به‌هۆی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌وه ویستوویه‌تی ئارامی شاری چه‌مچه‌ماڵ تێك بدات.
ده‌شڵێت: دوای ده‌ستگیركردنی تاوانبار دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ئیستادا چاوه‌ڕوانی سزای یاساین به‌سه‌ر تاوان باراند بسه‌پێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.