Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:20

به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و سوید و ئیسپانیا سه‌رۆکایه‌تی گوایدۆ بۆ ڤه‌نزوێلا به‌ فه‌رمیی ده‌ناسن

وڵاتانی ئه‌وڕوپیی پێشتر هه‌شت رۆژیان مۆڵه‌تدابوو به‌ نیكۆلاس مادۆرۆ تا ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دووباره‌
کوردستان TV
100%

وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و سوید و به‌ریتانیا و ئیسپانیا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی وڵاتی ڤه‌نزوێلا هه‌ژمار ده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی زووتر له‌ واده‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌.

وڵاتانی ئه‌وڕوپیی پێشتر هه‌شت رۆژیان مۆڵه‌تدابوو به‌ نیكۆلاس مادۆرۆ تا ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دووباره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، به‌ڵام ناوبراو ئه‌م داوایه‌ی ره‌تكردبووه‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا كه‌ مۆڵه‌ته‌ هه‌شت رۆژییه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و سوید و فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ گوایدۆ وه‌ ك سه‌رۆك كۆماری كاتیی ڤه‌نزوێلا به‌ فه‌رمیی ده‌ناسن و دانی پێداده‌نێن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.