به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری به‌غدا پۆست كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه گواستویه‌تییه‌وه، به‌هه‌زاران سه‌ربازی عێراقی كه به‌سه‌ر چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت دابه‌شكراون، ئاماده‌ن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی ئێران له عێراقدا.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه ئه‌و هێزانه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و ژماره‌یان ده‌گاته 20 هه‌زار سه‌رباز و چاوه‌ڕێی كاتژمێری سفر، بۆ لێدانی میلیشیاكانی ئێران له عێراقدا ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه ، هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌كاره‌كانی ئه‌و هێزه بۆ لێدانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و هێزه 20 هه‌زار سه‌ربازییه، له وڵاتێكی دراوسێی عێراق و وڵاتێكی بیانی، بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران له عێراق، به نهێنی مه‌شقییان پێكراوه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.