فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
هه‌ر كاتێك ناوی موكریان ده‌بیسین، ده‌یان یاده‌وه‌ریی تاڵ و شیرینمان دێنه‌وه یاد، یادی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، یادی پێشه‌وا قازی و شه‌هیدانی كۆمار، یادی هونه‌رمه‌ندانی ره‌سه‌ن و ده‌نگ زه‌ڵاڵ، یادی كهڵهشاعیران و ئه‌دیبان و زمانزانان و زانایان و عارفان و هونه‌رمه‌ندان و سهنعهتكارانی ده‌ستڕه‌نگین، یادی مه‌مله‌كه‌تێكی ژینگهپاك و سروشت جوان و رازاوه، یادی رێبوارانی رێی تێكۆشان و زیندووهێشتنه‌وه‌ی كولتوور و كه‌له‌پووری كوردهواری و زۆر یاد و یاوه‌ریی دیكه، كه هه‌ر یادیان به‌خێر.
یه‌كێك له یادگارییه جوانه‌كانی موكریان، مامۆستا (عه‌زیزی شارۆخی)یه، كه به چریكه و ده‌نگ و ئاوازی ره‌سه‌ن، شادی و ئارامیی پێ به‌خشیوین و هۆگر و هه‌واداری خۆی كردووین. شارۆخی، ده‌نگێكی تێر‌و چریكه‌یه‌كی به‌رز و هاواری گه‌لێكی زامداره، له‌ناو مێژووه‌وه هاتووه و له‌ناو مێژووشدا ده‌مێنێته‌وه. شارۆخی، له هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌كاندا، كه زۆربه‌ی هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كانی له ھه‌لبژارده‌ی خۆیه‌تی، زۆر لێزان و كارامه‌یه، هۆنراوه‌كانی رۆحێكی كوردانه‌ی ره‌سه‌نیان له سینه‌دایه، په‌یڤ و وشه‌كان كوردانه و ئاواز و ریتم كوردانه و چریكه و هاوار بۆن و به‌رامه‌ی موكریانی وڵاتی كوردانی لێ دێت. شارۆخی، مرۆڤێكی پاك، سیما جوان، به هه‌ڵوێست و كوردپه‌روه‌ر، كه له رێ و بانی خۆیدا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی عه‌وداڵ و ماندوونه‌ناس هه‌ر به‌رده‌وام بووه و ئێستاش له ته‌مه‌نی سه‌رووی هه‌شتا ساڵییه‌وه هه‌ر رێبواره‌كه‌ی جارانه. شارۆخی، له دانانی شیعر و هۆنراوه، به‌شه‌میراتی موكریانی به‌ركه‌وتووه و هه‌ر به ده‌نگه زهڵاڵهكهی خۆیه‌وه بۆی چڕیوین و ئۆخژن و ئارامیی به دڵه‌كانمان داوه. شارۆخی، له كاروانی كۆكردنه‌وه و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی فۆلكلۆر و كهلهپووریشدا رێبوارێكی پشوودرێژ بووه و خزمه‌تی شایانی كردووه. شارۆخی، له بواری زمان و په‌روه‌رده و فێركردنیشدا مامۆستا و فێركارێكی سه‌رڕاست بووه. شارۆخی، له هه‌ر بوارێكدا كه پێویست به‌و بووبێ، ناوی خوای لێهێناوه و سه‌خت یان ئاسان، ملی داوه‌ته به‌ر و درێغی لێ نه‌كردووه.
بۆیه ئه‌ركه و پێویسته و له‌جێی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی له‌توانادا بێ و بكرێ و بگونجێ، رێز له‌و كه‌سایه‌تییانه بگیرێ، كه فه‌رهه‌نگێك بوونه بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و بۆ داهاتووش. له‌و سۆنگه‌یه‌وه و به هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریی هونه‌ری و ئه‌خلاقیمان، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا، له هۆڵی رۆشنبیری له هه‌ولێر، رێز ده‌گرین له ته‌مه‌نێك كه له رێی به‌رده‌وامی و پێشخستنی كاروانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و فۆلكلۆر و رۆشنبیریی كوردیدا چووه سه‌ر، رێز ده‌گرین له ئاو و هه‌وای موكریان، كه هه‌وێنی گیانی مامۆستا عه‌زیز شارۆخی و سه‌دان شارۆخی دیكه‌یه.
ئه‌مڕۆ كه هه‌ولێری ئارامی و كوردایه‌تی، ده‌سته‌خوشكه‌كه‌ی مه‌هاباد، له میوانداریی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا عه‌زیز شارۆخی و هاوڕێ موزیكژه‌نه‌كانی دایه، زۆر هه‌ست به ئاسووده‌یی و شادی ده‌كا، كه جارێكی دیكه‌ش له نزیكه‌وه، ئه‌م سیما جوان و پاكه و ئه‌م ده‌نگه زه‌ڵاڵه ده‌بینێ و ده‌بیسێ، بۆیه هه‌ولێر، وه‌ك ئه‌مه‌كناسی و خۆ به‌خاوه‌ن زانین، ئه‌مڕۆ رێز له شارۆخی، رێز له مه‌هاباد، رێز له موكریان ده‌گرێ و هه‌زار جار پیرۆزه و كاروان و رێگات هه‌میشه پڕ رێبواری پاك بێ، ئه‌ی شارۆخی، چریكه و ده‌نگه ره‌سه‌ن و به‌سۆزه‌كه‌ی موكریان.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.