ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه 30-1- 2019 له شاری هه‌ولێر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر رێورهسمێكی خه‌ڵاتی رێزلێنانی بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخی سازكرا .
هونه‌رمه‌ند: عه‌زیز شارۆخی یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زیاتر له 40 ساڵه له بواری گۆرانی و میوزیكی كوردی خزمه‌ت ده‌كات، چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوكردۆته‌وه، شارۆخی ساڵی 1317ی هه‌تاوی (1938ی زایینی) له كۆڵانی "گه‌ڕه‌كی قه‌بران"ی مه‌هاباد كه ئێستا بۆته شه‌قامی "وه‌فایی" له‌دایك بووه. 41 ئالبوومی بڵاو بۆته‌وه، جگه له گۆرانی فۆلكلۆری كوردهواری شێعری زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی خۆی ده‌نووسێ، گۆرانی، شێعریش ده‌نووسێت. ئه‌و له شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
شایانی باسه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، دوێنی سێشه‌ممه له دیوانی پارێزگا پێشوازی كرد له هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌زیز شارۆخ ،لۆگۆی رێزلێنانی به‌خشییه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره عه‌زیز شارۆخ، وه‌ك نوێنه‌ری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رێزی له‌و به‌خششه گه‌وره‌ی ناوبراو گرت و هیواشی خواست له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.