Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 03:36

چاپێکی دیکه‌ی ڕۆمانی" بەبێ خوێن " بڵاو دەکرێتەوە

ڕووداوەکان لە کات و شوێنێکی دیارینەکراودا ڕوودەدەن
کوردستان TV
100%


بریارە لە هەفتەی ئاییندەدا چاپێکی نوێی ڕۆمانی"بەبێ خوێن"ی ئەلێساندرۆ باریکۆ بڵاو بکرێتەوە. ئەم ڕۆمانە " ئازاد بەرزنجی " کردوویەتی بە کوردی و بڕیارە ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاوی بکاتەوە. 

به‌رزنجی سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەم بەرهەمە ئاشكرایده‌كات ، ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە لە کات و شوێنێکی دیارینەکراودا ڕوودەدەن، واتە دەشێ لە هەموو وڵاتێکدا و لە هەر کاتێکدا ڕووبدەن، بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن . 

بەڵام ئەلێساندرۆ باریکۆی ڕۆماننووس لێرەدا دیدێکی تر بۆ شتەکان دەخاتە ڕوو. ئەو دەیەوێ بڵێت کە چیتر خوێن بەرامبەر بە خوێن نامانگەیەنێت بە ئامانج و توندوتیژی هەر توندوتیژیی لێ دەکەوێتەوە . 

وەرگێڕی ئه‌م رۆمانه‌ زیاتر وتی ،  نینا دوای ئەوەی تۆڵەی خۆی، لە چەند پیاوێک دەسەنێتەوە کە دڵڕەقانە باوک و براکەیان کوشت، بەڵام دواجار کە ڕووبەڕووی پیاوی چوارەم دەبێتەوە کە کاتی خۆی دەستی نەچووە کوشتنی نینای مناڵ، چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەکات؟ ئەم ڕۆمانە وەڵامی ئەم ڕەفتارەی پیاوی چوارەمی تێدایە.

ئەلێساندرۆ باریکۆ ، نووسەری ئەم ڕۆمانەیه‌  کە دوای ئەوەی خوێندنی فەلسەفە تەواو دەکات، ڕوو لە دونیای مۆسیقا و ئەدەب دەکات و چەند ڕۆمانێکی جوان دەنووسێت، لەوانە: "ئاوریشم" و " ئەفسانەی  ١٩٠٠" کە هەردووکیان لەلایەن هەمان وەرگێڕەوەکراون بە کوردی. هەروەها " شار" و " قەڵاکانی تووڕەیی " و " دەریا ئۆقیانووسەکە " و ژماره‌یه‌ك كاری دیكه‌ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.