خانه‌واده‌ی بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان
به دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان و كه‌سایه‌تی نیشتمانی کوردستان‌مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی به‌ڕێزیان ڕاده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە که‌سوکارو بنه‌ماڵه‌ی میرو خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرجەم خوشک وبرا ئێزیدیه‌کانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
له په‌رله‌مانی کوردستان
٢٨/١/٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.