فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌باره‌ی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی دۆخی كه‌ركوك و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وناوچانه، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌و راگه‌یندراوه‌دا كه تایبه‌ت به سه‌نته‌ری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دراوه، تێدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ” هیچ جۆره رێكه‌وتنێك له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه. له‌وباره‌یه‌وه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق” له‌به‌شێكی تری راگه‌یندراوه‌كه روونی ده‌كاته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك له‌ئێستادا دیارنیه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك هیچ بنه‌ماییه‌كی راستی نیه. ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناراست و لابه‌لا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ینێت” تاوه‌كو ئێستا هیچ دانیشتنێكی فه‌رمی له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق ئه‌نجامنه‌دراوه‌و هیچ رێكه‌وتنێكیش نه‌كراوه‌و داواكاریین له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته هیچ كه‌س و لایه‌نێكی رێگه پێنه‌دراو هیچ جۆره لێدوان و قسه‌یه‌ك نه‌كات”. ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه:-
روونكرده‌وه‌یه‌كی پێویست له‌باره‌ی چه‌ند هه‌واڵێكی بێ بنه‌ماو ناڕاست :
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا له‌باره‌ی رێكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، گوێبیستی هه‌ندێ لێدوان وهه‌واڵ بووین له‌چه‌ند كه‌ناڵ و هۆكارێكی راگه‌یاندنی جیاجیادا، یاخود پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك. لێره‌دا جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه هیچ بنه‌ماییه‌كی راستی نیه‌و، هیچ جۆره رێكه‌وتنێك له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه. له‌وباره‌یه‌وه لێك تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌یه بۆ رێگه‌گرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جموجۆڵ و كاری تیرۆریستانی داعش. كه هێڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ناوچه‌كانی دیاله‌و سه‌لاحه‌ددین و كه‌ركوك و مه‌خمور و موسڵ دان. له‌لایه‌كی تره‌وه،بۆ بنبڕكردنی ئه‌و جموجۆڵ و كاره تیرۆریستیانه و كۆتایی هێنان به‌داعش له‌وناوچانه، پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش هه‌بێت له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی سوپای عێراق، ئێمه چاوه‌ڕێی دانیشتنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین بۆ داڕشتنی ئالیه‌تی پێویست بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ دانیشتنێكی فه‌رمی ئه‌نجامنه‌دراوه‌و هیچ رێكه‌وتنێكیش نه‌كراوه. داواكاریین له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته هیچ كه‌س و لایه‌نێكی رێگه‌پێنه‌دراو، هیچ جۆره لێدوان و قسه‌یه‌ك نه‌كات.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.