Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 22:22

گۆڕانکاریی له‌ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌قامی ناو شاری سلێمانیدا ده‌کرێت

له‌پێناو نه‌هێشتنی لۆدو قه‌ره‌باڵغی سه‌ر شه‌قامه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران‌ و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ڕۆژی 1ی 2ی 2019وه‌ گۆڕانكاریی له‌ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناو شاری سلێمانیدا ده‌كرێت، له‌پێناو نه‌هێشتنی لۆدو قه‌ره‌باڵغی سه‌ر شه‌قامه‌كان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: گۆڕانكاریی ئاراسته‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

له‌باخی گشتییه‌وه‌ هه‌ردوو ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كه‌ ده‌بێت به‌یه‌ك ئاراسته‌ به‌ره‌و فولكه‌ی یه‌كگرتن سه‌رده‌كه‌وێت، شه‌قامی قه‌ناتیش به‌هه‌مان شێوه‌، ده‌بێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ به‌ره‌و پاركی دایك ده‌چێت، شه‌قامی پیره‌مێردیش ده‌بێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ به‌ئاراسته‌ی به‌رده‌ركی سه‌راو شه‌قامی مه‌وله‌ویش، ده‌بێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ به‌ره‌و سلێمانی پاڵاس.. هه‌روه‌ها شه‌قامی كاوه‌ ده‌بێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ تاوه‌كو فولكه‌ی خانه‌قا، به‌ڵام شه‌قامی ئۆرزدی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.