Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 22:43

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم مه‌رجه‌کانی هه‌ڵگرتنی چه‌کی ڕاگه‌یاند

ڕێكارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك هه‌موار ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕێكارییه‌كی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك گرته‌ به‌ر و هه‌ڵگرتنی چه‌كی سنووردار كرد.

له‌ نووسراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست باسنیوز كه‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕێكارییه‌كی تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن گرتۆته‌ به‌ر.

ئه‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ به‌یانی ژماره‌ 18 ناسێندراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی یاسای چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ ساڵی 1993دا ده‌ركراوه‌ و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دراوه‌، بڕیار دراوه‌ هه‌مواری رێنماییه‌ك بكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2015 ده‌ركراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له‌و به‌یانه‌دا هه‌موار كراونه‌ته‌وه‌ تایبه‌تن به‌و ڕسووماتانه‌ی كه‌ له‌ بڕی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتن و تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ وه‌رده‌گیرێن.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی چه‌ك بڕی 100 هه‌زار دیناری عێراقی وه‌رده‌گیرێت و بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ش بڕ ی 60 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ له‌ كاتی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی ماوه‌ی ریپێدراوی كارپێكردنی ناسنامه‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن پێویسته‌ خاوه‌ن چه‌ك به‌ر له‌ 90 ڕۆژ له‌ به‌سه‌رچوونی ناسنامه‌كه‌ی داواكاری نوێكردنه‌وه‌ پێشكه‌ش بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ هه‌ر ڕۆژێك دواكه‌وتنی داوای نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن 3 هه‌زار دیناری عێراقی پێژماردنی لێوه‌رده‌گیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.