بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئیسڕائیل له وه‌ڵامی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا كه وتبووی له سووریا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر سوپای ئیسڕائیل، وتی باشتره حزبوڵڵا و رێبه‌ره‌كه‌ی نه‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر سوپای تێكشكێنه‌ر و مه‌رگهێنه‌ری ئیسڕائیل.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی وتی: سوپای به‌سام و تێكشكێنه‌ری ئیسڕائیل به‌رامبه‌ر حزبوڵڵای لوبنان وه‌ستاوه و ئێمه مافی ئه‌وه‌یان پێده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر حه‌زنه‌كه‌ن مشتی ئاسنین ئێمه‌یان پێبكه‌وێت.
ناتانیاهۆ وتیشی: حزبوڵڵا تووشی سه‌رلێشێوان بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه سوپای ئیسڕائیل تونێله‌كانی ئه‌م گروپه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه و له‌ناوی بردوون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م گروپه له‌باری داراییشه‌وه له دۆخێكی خراپدایه.
شایه‌نی باسه رۆژی رابردوو حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا رێبه‌ری گروپی حزبوڵڵای لوبنان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لمه‌یادین وتبووی ئه‌گه‌ری هه‌یه سووریا و حزبوڵڵا له هه‌ر ئانوساتێكدا بڕیار بده‌ن وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بده‌نه‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.