Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:57

ترامپ: تەنها لەبەر یەک هۆ لە یەک مانگدا نزیکەی 19 ملیار دۆلارمان زیان پێکەوتووە

ترامپ: زیاتر لە 25 ملیۆن كۆچبەری ناشەرعیمان هەیە
ترامپ .... تەنها لەبەر یەك هۆ لە یەك مانگدا نزیكەی 19 ملیار دۆلارمان زیان پێكەوتووە
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە نزیكەی 19 ملیار دۆلارمان لە مانگی كانوونی دووەم  تەنها بەهۆی كۆچكردنی ناشەرعی ، زیانمان پێكەوتووە .

ترامپ لە تویتێكدا رایگەیاند كە تا ئێستا مانگی شوبات نەهاتووە و تێچووی كۆچكردنی ناشەرعی بۆ ئەمساڵ نزیكەی 19 ملیار دۆلار بووە  ، تەنها بۆ یەك رۆژ كە هەینی رابردوو بوو زیاتر لە 603 ملیۆن دۆلارمان زیان پێكەوتووە .

زیاتر لە 25 ملیۆن كۆچبەری ناشەرعیمان هەیە كە لە ئەمریكادا دەژین نەك 11 ملیۆن وەك ئەوەی پێشتر راگەیەندراوە .
رووی قسەكانی لە دەزگای ئاسایشی ناوەخۆی ئەمریكا  DHS كرد و گوتی ئەمە زۆر سەخافەتە .

جێگەی ئاماژەیە ترامپ هەوڵی دروستكردنی دیوارێك لە سەر سنوور دەدات لە گەڵ مەكسیك بۆ رێگە گرتن لە كۆچكردنی ناشەرعی بۆ ئەمریكا . ترامپ وای دەبینێ كە بەبێ دیواری سنووری نیوان ئەمریكا و مەكسیك ، ئەمریكا ئاسایشی نەتەوەیی نابێت .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.